دەوڵەتی یاسا: پارتی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم قازانج دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا جەخت لەوە دەکاتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە بۆردومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان قازانجی دارایی دەکات.

جاسم بەیاتی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ” پارتی دیموکراتی کوردستان لە هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم لە ڕووی ئابورییەوە قازانج دەکات”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم ڕێگە بە حکومەتی عێراق نادەن بچێتە ئەو ناوچانەو کۆتایی بە پارتی کرێکارانی کوردستان بهێنێت و کۆتایی بە بۆردومانەکانی تورکیا بهێنێت”.

پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ” پارتی و حکومەتی هەرێم لەو دۆخە قازانج دەکات و نایەوێت کۆتایی پێبێت، دەشتوانێت پەکەکە لەناوببات بەڵام ئەو کارە ناکات و ڕێگە بە حکومەتی عێراقیش نادات ئەو کارە بکات”.

لێدوانەکەی دەوڵەتی یاسا لەکاتێکدایە سوپای تورکیا لە چوارچێوەی هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانیدا هێرش و پەلاماری بۆ سەر خاکی هەرێم دەستپێکردووەتەوەو و لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانییەوە خاکی هەرێمی کردووەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا