بەڕێوەبەری گشتی گومرگ: داهاتی خاڵە گومرگییەكان زیادی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەڵێت، ئەو قسانە راست نین كە باس لە كەمبوونەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان دەكەن، بەڵكو بە پێچەوانەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان لە ماوەی ساڵێكدا 20% زیادی كردووە.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: داهاتی گومرگ لە خاڵە گومرگییەكانی هەرێمی كوردستان كەمی نەكردووە و ئەو قسانە راست نین باس لە كەمبوونەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان دەكەن، دەتوانم بڵێم لە ماوەی ساڵێكدا 20% زیادی كردووە.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم وتی: سرووشتی گومرگ وایە دەروازەكان جێگیرنین هاتنی بار و شت و مەك لە دەروازەكانەوە دیاری كراو نیە بەپێی خواست و بەپێی بازاڕ و جۆری ماددەكان و ئەو رێگایانەی خاڵە گومرگییەكەی پێوە بەستراوە داهاتی خاڵە گومرگییەكان جێگۆڕكێدەكات.

روونیكردەوە، هەموو داهاتی خاڵە گومرگییەكان لە بانكەكاندا وەردەگیرێت و راستەوخۆ تۆماردەكرێت، دواتر دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری و خەزێنەكان.

ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان باس لە داهاتی خاڵە گومرگییەكان دەكەن و رای دژ بەیەك لەسەر ئەم بابەتە دەخەنە روو، بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێن داهاتی خاڵەكانی گومرگی پەروێزخان و باشماخ كەمی كردووە و بەشێكی دیكەی پەرلەمانتاران دەڵێن داهاتی خاڵە گومرگییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا