پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی عێراق، چه‌ند زانیاریه‌كیش له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌كانی وردبینی چاودێری دارایی عێراق له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو، راشیده‌گه‌یه‌نێت “هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی 200 ملیاردیناره‌كه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه دیارینه‌كراوه”
رۆژی 15ی حوزه‌یران، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا تا ئەو كاتەی تەواوی وردەكاری نێوان رێككەوتنەكەی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت، بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار وەك پشكی هەولێر بنێرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند “دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان درا له‌به‌رامبه‌ر داهاتی نانەوتی هەرێم،
به‌ڵام دوای سه‌ردانی كردنی سێ لیژنه‌ی دیوانی چاودێری به‌غدا ئه‌و حسابه ده‌رنه‌چوو كه هه‌ردولا له‌سه‌ری رێككه‌وتون”.
وتیشی “وه‌زیری دارایی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه ئه‌و سێ لیژنه‌یه‌ی بۆ وردبینی له‌داهاتی ناوخۆی هه‌رێم پێكهێندراوه، دوای ئه‌وه‌ی وردبینیه‌كه‌یان كردووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا نه‌بووه، به‌ڵام وه‌زیر جه‌ختیكردووه‌ته‌وه پابه‌نده به بودجه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت ئه‌وكه‌سه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌خۆده‌گرێت”.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، سێ لیژنه‌ی وردبینی له بەغداوە سه‌ردانی هەرێمی كوردستانیان كرد، بەمەبەستی وردبینی لە داهاتی نانەوتی هەرێم، لیژنەكە سەردانی دەروازە سنورییەكانیان كرد و لەبارەی داهاتی ئەو دەروازانەوە راپۆرتێكیان بۆ وەزارەتی دارایی عیراق به‌رزكرده‌وه.
لای خۆشیه‌وه، له‌نوێترین لێدوانی‌دا حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه ” بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دراوه و ته‌نیا لایه‌نی ته‌كنیكی ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی”.