پۆڵەتیک پرێس
گەشتیارێک کارێکی پاڵەوانانە ئەنجام دەدات، بۆ ڕزگارکردنی منداڵێکی ساوا لەگەڵ دایکی دا، کاتێک هەوڵ دەدا بچێتە شەمەندەفەرەکەوە.
ڕۆژنامەکان بڵاویان کردەوە، دایکەکە هەوڵی داوە بچێتە شەمەندەفەرەکەوە لەو کاتەدا دایکەکە منداڵەکەی لێ کەوتۆتە خوارەوە، هەرچەندە سەرنشینەکانی شەمەندەفەرەکە هەوڵیان داوە یارمەتی بدەن بەڵام نەیتوانیوە بیگرێتەوە.
This heroic passenger put himself in harm’s way to rescue a baby who fell into the gap between the train and the platform. pic.twitter.com/G93gPqMjCq
— SCMP News (@SCMPNews) June 3, 2021
پیاوێک زانیویەتی کە دەتوانێت بچێتە نێوان شەمەندەفەرەکەو و شۆستەکە هەربۆیە، وەکو کارێکی مرۆڤانە ئەنجامی داوە بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکە.
پیاوەکە ئاماژەی بەوە داوە، زانیویەتی منداڵەکە لە کویا کەوتووە و کەوتۆتە کوێی شەمەندەفەرەکە بۆیە بڕیاری داوە ئەو کارە ئەنجام بدات، دایکی منداڵەکەش دەڵێت، تەواوی سەرنشینەکانی شەمەندەفەرەکە شکستیان هێناوە لە ڕزگارکردنی منداڵەکە، پیاوەکە منداڵەکە ڕزگار دەکات بە شێوەیەکی پاڵەوانانەو شەمەندەفەرەکە بەجێ دەهێڵێت.