بەوێنە..لمی هاوشێوەی گەنمەشامیت لە کەناردەریا بینیوە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە دوورەوە وەک هەر کەناردەریایەکی دیکە دەردەکەوێت کە ئاوە شینە ڕوونەکەی و لمەکەی بۆ مەلەکردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و بێوێنە هانتدەدات، بەڵام بەپێچەوانەی هەموو کەناردەریاکان لمەکەی لە دەنکۆڵەی سپی بچووک پێکهاتووە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بە سەردانیکەران دەبەخشێت.

يختلف عن الشواطئ الأخرى.. تعرف على شاطئ الفشار - حصريات

ئەگەر پێت وایە نیشانەکانی سەرنجڕاکێشی تەنها لە دوورەوە دیارە، ئەوا پێویستە لەو کەناردەریا بێهاوتایە نزیک بیتەوە بۆئەوەی لمەکەی ببینیت کە لە هەزارەها دەنکۆڵەی هاوشێوەی گەنمەشامی پێکهاتووە، ئەو دیمەنە توشی سەرسوڕمانت نەکات کە لمی ئەو کەناردەریایە تەنها لەو دەنکۆڵە سپیە بچووکانە پێکهاتووە.

أغرب شواطئ العالم.. أبرزها «كوراليخو» رماله من الفشار | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

کەناری”کۆرالیجۆ” نازناوی “کەناردەریای پۆپکۆرن” یان “کەناردەریای گەنمەشامی” هەیە، یەکێکە لە سەیرترین و نامۆترین کەنارەکان لەجیهاندا دەکەوێتە دوورگەی “فوێرتێڤێتورا” کە دووەم گەورەترین دوورگەی کەنار ئیسپانیایە لە زەریای ئەتڵەسی، ئەم کەناردەریایە لەڕێگەی لمە جیاوازەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە کە لە مەرجانی سپی پێکهاتووە لەئەنجامی جوڵە و شەپۆلی ئاوەکە کە دەیشۆن سپیتر و سەرسوڕهێنەرتر دەردەکەون.

شاهد ..أغرب شواطئ العالم فى جزر أسبانيا

مەرجانە سپییەکان بەدرێژایی کەنارەکە لەگەڵ بەردی گڕکانی تۆخ و خۆڵەمێشی و گڵ تێکەڵ دەبن ئەمەش وادەکات وەک پۆپکۆرنی تێکەڵ بە بیبەری ڕەش دەربکەون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا