کازمی لەسەر ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردوو: کەسانێک هەوڵیاندا بەرەو نادیار بمانبەن

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە کردن بۆ ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی بەغدا ڕایگەیاند، کەسانێک هەبوون هەوڵیاندا عێراق بەرەو نادیار ببەن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ” ساڵێکی سەخت بەسەر ئەو حکومەتەدا تێپەڕی کە ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا و ئاستەنگ بووەوە، توانیمان بەشێکی تێپەڕێن، هەوڵدەدەین  و کار بۆ ئەوە دەکەین ئاستەنگ و تەحەداکانی دیکەش تێپەڕێنین”.

کازمی دشڵێت، ” هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێک ڕووداومان بینی و بە حەکیمانە مامەڵەمان لەگەڵ کرد، کەسانێک هەبوون ویستیان بەرەو نادیار بمانبەن بەڵام ئێمە لە باوەڕی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات کارمان کرد، بەرژەوەندی باڵای وڵاتمان لە سەرو هەموو کەسێکەوە دانا، لۆژیکی دەوڵەتمان سەپاند و بەپێی بنەماکانی دەستوور کارمان کرد”.

ئەم وتانەی مستەفا کازمی دوای ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو هێزێکی تایبەتی ئەمنی حکومەت، قاسم موسڵح، سەرکردەو فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبیان دەستگیر کرد، دواتر بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا و گەمارۆیان دا و داوای ئازادکردنی موسڵحیان کرد.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، قاسم موسڵح بە تۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر دەستبەسەر کراوەو تا دوای لێکۆڵینەوەی ورد ئازاد ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا