نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 91 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 91 دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 11 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس بڕیاریان دا لەپێناو بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا