عێراقییەکانی ئەمریکا ناڕەزایی دەردەبڕن

پۆڵەتیک پرێس

ڕەوەندی عێراقی لە واشنتن-ی پەیتەختی ئەمریکا گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢١، ڕەوندی عێراقی لە واشنتن لەبەردەم کۆشکی سپییدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای سزادانی بکوژی خۆپیشاندەران و چالاکوانیان کرد .

بەشداربووانی گردبوونەوەکە چەندین دروشمی ناڕەزاییان هەڵگرتبوو وێنەی خۆپیشاندەر و چالاکوانە کوژراوەکانیان بەرزکردبووەوە.

کوشتنی چالاکوان و خۆپیشاندەران ناڕەزایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، چاودێران حکومەتی عێراق بە کەمتەرخەم لە ئاشکرا کردن و دادگایی کردنی بکوژانیان بە کەمتەرخەم دەزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا