گەریلا كوژرانی 21 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە كوژرانی 21 سەربازی سوپای توركیا و لێدانی لە هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی راگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجامی چەند چالاكیەكی ڕاگەیاند كە لە دژی سوپای توركیا ئەنجام دراون.

هەپەگە رایگەیاند، بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو گەریلایانەی كە لەلایەن سوپای توركیاوە بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی شەهید بوون هەپەگە چەندین چالاكی كاریگەری ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 12 چالاكیی گەریلاكاندا 21سەربازی سوپای توركیا كوژراون، پەرژینێك، شۆفڵێك و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی تێكشكێندران.

ئاماژە بەوەشكردووە كە هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی لێیدراوە، بەڵام ئاشكرایكردووە، سوپای توركیا 27 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و شەش جار بە فڕۆكەی جەنگی و 52 جار بە هەلیكۆپتەر و دەیان جار بە تۆپ و تانك بۆردومانی ناوچەكانی بەرخۆدانیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا