پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی دانوستانەکانی شاندی عێراق لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا لەواشنتۆن، چەندین ڕێککەوتن لەچەندین بواردا کراوە کە بەشێکیان پەیوەندییان بەئابورییەوە هەیە.
باسم عه‌وادى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری عێراق لەئەمریکا زۆر ئەنجامی باشی هەبووە و ئەرێنی بووە، چونکە چەندین ڕێککەوتن لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەمریکا واژوو کراون بەتایبەت لەنێوان بانکی فیدراڵى‌و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و دامەزراوەکانى ئەو وڵاتە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا بەرهەم و كاریگه‌ری ئەو ڕێکەوتنانەدا لە ئەرزی واقیعدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى سه‌قامگیریی نرخى ئاڵوگۆڕی دۆلار.
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق وتیشی، میکانیزمێکی نوێ دانراوە کە بەشداردەبێت لەسەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕ لەبازاڕەکان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا.