پۆڵه‌تیك پرێس:
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكرد، ساڵی 2050 چین ده‌بێته به‌هێزترین ئابووریی جیهان و پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت.
ئاژانسه‌كه له‌ڕاپۆرتێكدا پێشبینیه‌كانی بۆ 30 ساڵی داهاتووی ئابووریی جیهان خستوه‌ته‌ڕوو، كه تیایدا چین ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئابووریی له‌جیهاندا و پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، چین به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئابوورییه‌كه‌ی له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه، به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین گۆڕانكاریی له‌ئابووریی جیهاندا ڕووده‌دات.
بلومبێرگ هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشبینیه‌ی كردووه به‌ڵام ده‌شڵێت، ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك ڕووداو له‌جیهاندا له‌ماوه‌ی 30 ساڵی داهاتوو ڕووبده‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه ڕێڕه‌وی به‌هێزبوونی ئابووریی چین بگۆڕدرێت.
له‌نێو لیسته‌كه‌دا ڕیزبه‌ندی به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی جیهان له 2050 به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
چین
ئه‌مریكا
هیندستان
ئیندۆنیزیا
ئه‌ڵمانیا
ژاپۆن
به‌ڕازیل
فه‌ره‌نسا
به‌ریتانیا