نهێنیەکانی ماڵی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

خزمەتکارەکانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریکی کیم کارداشیان، نهێنی نوێی ماڵەکەی ئاشکرا دەکەن لەوانە، ئیرەیی بردنێکی زۆر و پابەندنەبوونی بە پێدانی موچەی مانگانەی خزمەتکارەکانیەوە.

کیم کارداشیان لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، بەپێی وتەی خزمەتکارەکانی پاککردنەوە و چاکسازیەکانی ماڵەوەی لەکاتی خۆیاندا موچەی مانگانە وەرناگرن.

ئەو حەوت کەسەی سکاڵایان کردووە ژمارەی پارەکەیان بە تەواوی دیاری نەکردووە کە لە کیم داوای دەکەن دەڵێن بابەتەکە ناکۆکی لەسەرە، جگە لەو سووەی نرخەکەی ٢٥٠٠٠ دۆلارە بەپێی ئەو داوایەی لە دادگای مەدەنی ناوچەی لۆس ئەنجلەس تۆمار کراوە.

خزمەتکارەکانی سکاڵایان هەیە لەسەر ئەوەی لەکاتی خۆیدا موچەی مانگانە وەرناگرن و کاتی پشوودانەکانیشیان وەرناگرن، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی زیاد کردنی کارکردنیاندا پاداشت ناکرێن.

کیم کارداشیان تەمەنی ٤٠ ساڵە ئیمپڕاتۆری بواری جوانکاری و جلوبەرگە و لەڕیزی ملیاردێرەکانی جیهاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا