بەڤیدیۆ..ببینە ئەم مراویانە چۆن دەپەڕنەوە

پۆڵەتیک پرێس

عاشقانی باڵندە و ئاژەڵەکان یارمەتیان دەدەن بۆئەوەی لەژیاندا بمێننەوە و هەست بە پارێزراوی بکەن لەلایەن مرۆڤەوە، بۆیە هەڵدەستن بە کردنی چەندین کاری مرۆڤانە.

پەڕاندنەوەی کۆمەڵێک باڵندە لە ترافیکێکی قەرەباڵغ کارێکە ئامانج لێی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکە بۆ گرنگی پاراستنی باڵندەکان، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە یەکێک لە ترافیکەکانی چین پیاوێکی بەتەمەن کۆمەڵێک مراوی بچووک دەپەڕێنێتەوە.

پیاوەکە چاوەڕێی دەکرد ڕەنگی ترافیکەکە بگۆڕێت بۆ سوور و لەوکاتەدا مراویەکانی بەخێرای پێش ئەوەی رەنگەکەی بگۆرێت لەڕێگەکە پەڕاندەوە، مراویە بچووکەکان بە یەک ریز لە دوای پیاوە بەتەمەنەکەوە دڕۆن بێئەوەی لەڕیزەکە دەربچن، ئەمەش سەرنجی شۆفێرانی ڕاکێشا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا