گواردیۆلا ؛ بووە باشترین

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوێنێ بەفەرمی وەک باشترینی خوولی ئینگلتەرا دەست نیشانکرا .

یانەی مانچستەر سیتی ئەمساڵ وەرزێکی بێ وێنەی پیشاندا و توانی جامی کارەبا و خوولی ئینگلیزی بەدەست بهێنێت و یانەکەش ئێستا لە کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکان وابڕیارە کۆتایی ئەم مانگە سیتی ڕوبەڕوی چێڵسی ببێتەوە .

ئەمساڵ سیتی بەسەرکردایەتی گواردیۆلا توانی کۆمەڵێک ڕیکۆرد و داتا بشکێنێت لەوانە ؛

یانەکە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردن بووە

خاوەنی زۆرترین کلین شیت بووە

خاوەنی زۆرترین ڕێژەی تۆپ گلدانەوە بووە

خاوەنی زۆرترین سەرکەوتن بووە

ئەمانە و چەندین داتای دیکە ئەنجومەنی ڕاهێنەرانی لە پریمەرلیگ ناچارکرد گواردیۆلا وەک باشترینی خوول دەستنیشان بکەن بەفەرمی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا