پارتی بەرەو سەركەوتن ڕۆیشت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تۆماس پارتی غانی یاریزانی تەمەن 27 ی نوێی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە مایكل ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ئەسیناڵ بە چەند قسەیەكی كەم قاییلی كردووە درێسی ئەتڵەتیكۆ دابكەنێت و درێسی ئەرسیناڵ بپۆشێت.

لە بارەی بڕیارە خێراكەی بە ڕوو كردنە ئەرسیناڵ لە میركاتۆی هاوینەدا پارتی وتی: (ئارتێتا و ئیدۆی یاریدەدەری زۆر بە وردی هەموو شتێكیان بۆ ڕوون كردمەوە و پێیان ڕاگەیاندم كە پڕۆژەیان چی یە و بە نیازی چین هەر بۆیە منیش بە زووترین كات بڕیاری یەكلاكەرەوەی خۆمم داو ڕووم لەو یانەیە كرد).

پارتی و سیمیۆنی

ئەو نێوەندكارە بە توانایە وتیشی: (بێگومان ئارتێتا منی بینیوە و بڕیاری خۆی داوە كە منی بۆ چ شێوازە یاری كردنێك دەوێت بۆیە لە ئێستادا كاری منە كە خۆمی بۆ نماییش بكەم و بە باشترین ئاستمەوە بەشداری مەشقەكان بكەم تا لە یارییەكاندا زۆر بە باشی بەدەر بكەوم).

لە كۆتاییشدا سەبارەت بە تووڕە بوونی دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری پێشووی لە ئەتڵەتیكۆ لە پای فرۆشتنی ئەم وتی: (سیمیۆنی ڕاهێنەرێكی مەزن و ئەو بواری بە من دا تواناكانی خۆم پێشكەش بكەم، بەڵام لە بری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەم 50 ملیۆن بوو ئەرسیناڵیش بە بێ‌ كێشە ئەو پارەیەی پێشكەش كرد و منی پەلكێشی ڕیزەكانی كرد ئەوەش لە دەستی سیمیۆنی نەبوو هەر بۆیە تووڕە بوو، چونكە ئەو دەیویست من لەگەڵی بەردەوام بم، بەڵام چی دی من لە ئەرسیناڵ یاریزانم و هیوای سەركەوتن بۆ ئەو ڕاهێنەرە و یاریزانانی ئەتڵەتیكۆ دەخوازم).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا