بەرشەلۆنەكەی كومان هۆڵەندییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەوەی شەوی ڕابردوو بینەری یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ بوو بێت بە ڕوونی بۆی دەردەكەوێت كە ڕۆناڵد كومان كامە بەرشەلۆنە نماییش دەكات و لەو نێوەندەشدا لیۆ میسی ئەفسانەی یانەكەی چۆن دەوێت.

لە یارییەكەدا میسی لە شوێنی سوارێز یاری پێ‌ دەكرا ئەمەش وای كرد بە داتا تا خولەكی 20 لیۆ تەنها 6 جار تۆپی بگاتێ‌، بەڵام بەرشەلۆنە خاوەنی 2 گۆڵ بوو كەواتە ڕۆناڵد بەرشەلۆنەیەكی گشتگیر نماییش دەكات نەك بەرشەلۆنەیەك سەرەتا و كۆتایی هەر میسی بێت و دواجاریش هەموان دەم لە ئەرجەنتینییە جادووگەرەكە بكەنەوە.

بە پێی ئەوەی پاش یارییەكە بڵاو كرایەوە میسی ماوەیەكی زۆر لە شوێنی هێرشبەری سەرە ڕم یاری كرد ئەمەش وای كرد كەمێك بێزار ببێت هەر بۆیە دواجار خۆی بڕیاری دا بگەڕێتەوە دواوە و تۆپ وەربگرێت ئەم شتەش كومان زۆر لەگەڵی نییە، چونكە ئەو كارەی بە كۆتینهۆ و یاریزانانی تری نێوەندكاری یانەكە سپاردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆچوونی وا بوو لە پاش یارییەكە كە ئەستێرەكەی هێشتا دۆخی ئاسایی نەبۆتەوە كە داوای ڕۆیشتنی كرد بوو لە ڕابردوودا و نەیانهێشت بڕوات هەر بۆیە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە بە هیوایە میسی ببێتەوە بە میسی بەرشەلۆنە و ئیدی هەموو شتێك بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە بەرشەلۆنەكەی كومان بەرشەلۆنەیەكی هۆڵەندی گشتگیری دەبێت و میسیش بەشێك دەبێت لە كۆمەڵ نەك تەنها و تەنها هەموو شتێك پەیوەست بكرێت بە ئەوەوە كە ڕاهێنەرەكە نایخوازێت وابێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا