لایبزیج و پاریس یاری لوتكەی ئەمشەو دەكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو سێ‌ شەممە چەندان و چەندان یاری ئاگرین و ناوازە و لوتكە بەڕێوەچوون هەر لە ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكەی ڕیاڵ و ئینتەر بۆ داكوتینی ئەتەڵانتا لە لایەن لیڤەرپوڵەوە بۆ ئاقڵ كردنی سالزبۆرگ لە لایەن دێوەزمەكەی باشوری ئەڵمانیا بۆ پێشكەش كردنی هیوایەك بە ڕیاڵ لە لایەن گلادباغەوە بە نیو دەرزەن گۆڵ لە شاختار و چەندان و چەندان ئەنجامی مەزنی تر.

ئەمشەو چوار شەممە نۆرەی یارییەكانی كۆمەڵەكانی (5 و 6 و 7 و 8) ی پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگە و تیایدا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوە دەچێت كە دیارترینیان میوانداری كردنی پاریس سان جێرمانە لە لایەن لایبزیجەوە هەروەك شەیتانە سورەكانی مانچستەر دەبنە میوانی ئیستەنبوڵ باشاك شهیر و چێڵسیش میوانداری ڕینی فەڕەنسی دەكات و لاسیۆش بە كۆمەڵێك كێشەی زۆرەوە دەبێتە میوانی زینێتی ڕوسی و بەرشەلۆنەش میوانداری دینامۆ كیێڤی پلە 2 دەكات پاش تووش بوونی 13 یاریزانی ئەو یانە ئۆكرانییە بە كۆڕۆنا و یۆڤی دۆنیش میوانی فرینك فاروزی هەنگاری دەبێت و دۆرتمۆندیش دەبێتە میوانی كلوب بروگ.

لیستی تەواوی یارییەكان:

كۆمەڵەی پێنجەم E
چێڵسی – ڕێن
سڤیلیا – كراسۆندار

كۆمەڵەی شەشەم F
زینێت – لاسیۆ                            سەعات 8.55 ی شەو
كلوب بروگ – دۆرتمۆند

كۆمەڵەی حەوتەم G
بەرشەلۆنە – دینامۆ كیێڤ
فرینك فاروزی – یۆڤنتۆس

كۆمەڵەی هەشتەم H
لایبزیج – پاریس
باشاك شهیر – مان یونایتد       سەعات 8.55 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا