چەند یانەیەك بۆ قۆناغی 16 یانە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا سەرجەم یارییەكانی گەڕی یەكەمی گەڕانەوە و 4 ی قۆناغی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە كۆتا هاتن تیایدا چەند یانەیەك خۆیان گەیاندە قۆناغی 16 یانە و چەند یانەیەكیش تەنها هەنگاوێكیان ماوە و چەند شەڕێكیش دواخران بۆ دوو گەڕی داهاتووی پاڵاوتنەكە.

سەرەتا لە كۆمەڵەی 5 هەردوو یانەكانی چێڵسی و سڤیلیا بە بردنەوەی هەردووكیان سەركەوتنیان مسۆگەر كرد بۆ قۆناغی داهاتوو دواتر برایەتییشیان جیا دەكەنەوە و یەكێكیان بە یەكەم و ئەوی دی بە دووەم دەڕۆن.

لە كۆمەڵەی 6 دۆرتمۆند و لاسیۆ توانییان بە هەمان ئەنجام هەردووكیان بردنەوە تۆمار بكەن و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو بە یەكەوە مسۆگەر كردووە تەنها ئەوەندە ماوە لە دوا گەڕدا یەكێكیان یەكەمی كۆمەڵەكە و ئەوی دی ببێتە دووەم دەنا كۆمەڵەكەیان ساف كرد.

لە كۆمەڵەی 7 بەرشەلۆنە نوێیەكەی كومان دوور لە بەرشەلۆنەكەی میسی توانی بردنەوەیەكی ئاسان بەرامبەر بە دینامۆ كیێڤی ئۆكرانی تۆمار بكات و بە زۆرترین خاڵ و بە زۆرترین گۆڵە لە پێش تەواو بوونی پاڵاوتنی كۆمەڵەكان خۆی گەیاندە قۆناغی 16 یانە و یۆڤی خانمە پیرەكەش بە هاوبەشی نێوان دۆن و مۆراتا كۆمەڵەكەیان وەك برا بەش كرد و دوا گەڕە لە كامپ نو ئەوەش یەكلا دەكەنەوە كامیان گەورەی كۆمەڵەكەن برادەرانی میسی یان برادەرانی دۆن.

دوا كۆمەڵە كە كۆمەڵەی 8 تە هیچ تیایدا یەكلا نەبۆتەوە بە بردنەوەی ئەمشەوی پاریس لە بەرامبەر لایبزیج هەردوو یانە ئێستا خاوەنی 6 خاڵن مان یونایتد لە پلەی یەكەم دایە بە 9 خاڵ و 2 گەڕی داهاتوو ئاگرین دەبێت بۆ هەرسێ‌ یانە كە 2 بلیتیان هەیە.

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی سێ‌ شەممە

كۆمەڵەی پێنج E
ڕێن 1 X چێڵسی 2
كراسۆندار 1 X سڤیلیا 2

كۆمەڵەی شەش F
لاسیۆ 3 X زینێت 0
دۆرتمۆند 3 X كلوب بروگ 0

كۆمەڵەی حەوت G
دینامۆ كیێڤ 0 X بەرشەلۆنە 4
یۆڤنتۆس 2 X فرینك فاروزی 1

كۆمەڵەی هەشت H
پاریس سان جێرمان 1 X لایبزیج 0
مان یونایتد 4 X باشاك شهیر 1

ڕیزبەندی كۆمەڵەكان پاش گەڕی 4

كۆمەڵەی پێنج E
1 – چێڵسی 10 خاڵ 9 گۆڵی هەیە 1 گۆڵ لێ‌ نەكراوە
2 – سڤیلیا 10 خاڵ 6 گۆڵی هەیە 1 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – ڕین 1 خاڵ 2 گۆڵی هەیە 7 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – كراسۆندار 1 خاڵ 4 گۆڵی هەیە 10 گۆڵی لێ‌ كراوە

كۆمەڵەی شەش F
1 – دۆرتمۆند 9 خاڵ 9 گۆڵی هەیە 3 گۆڵی لێ‌ كراوە
2 – لاسیۆ 8 خاڵ 8 گۆڵی هەیە 3 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – بڕووگ 4 خاڵ 3 گۆڵی هەیە 8 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – زینێت 1 خاڵ 2 گۆڵی هەیە 8 گۆڵی لێ‌ كراوە

كۆمەڵەی حەوت G
1 – بەرشەلۆنە 12 خاڵ 13 گۆڵی هەیە 2 گۆڵی لێ‌ كراوە
2 – یۆڤنتۆس 9 خاڵ 8 گۆڵی هەیە 4 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – دینامۆ كیێڤ 1 خاڵ 3 گۆڵی هەیە 10 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – فرانكڤاروسی 1 خاڵ 5 گۆڵی هەیە 13 گۆڵی لێ‌ كراوە

كۆمەڵەی هەشت H
1 – مان یونایتد 9 خاڵ 12 گۆڵی هەیە 4 گۆڵی لێ‌ كراوە
2 – پاریس 6 خاڵ 1 گۆڵی هەیە 4 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – لایبزیج 6 خاڵ 4 گۆڵی هەیە 7 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – باشاك شهیر 3 خاڵ 3 گۆڵی هەیە 9 گۆڵی لێ‌ كراوە

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا