پۆڵەتیک پرێس
یلینا کالین پزیشکێکی ڕوسی بواری خۆراکە دەڵێت: ئەنەناس تایبەتمەندی گرنگی هەیە، کە سوودی بۆ سووتاندنی چەوری هەیە.
پزیشکەکە باس لەوە دەکات ئەنەناس ئەنزیمی برۆمیلینی تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش و سووتاندنی چەوری دەدات، کرداری پەنکریاس و هەرس باشتر دەکات، جەختی لەوەش کردەوە بەهۆی ئەو ئەنزیمەوە لەش بەشێکی زۆری مادە سوودبەخشەکانی خواردن وەردەگرێت و لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات.
پزیشکەکە ڕێنمای دەدات ئەنەناس پێش ژەمی سەرەکی بخورێت سوودێکی زۆری دەبێت، هەروەها دەتوانرێت بۆ کەشک، پەنیر، ماست، زەڵاتە و کۆشتەکان زیاد بکرێت و بخورێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت لە بەشێکی زۆری شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت جگە لە سوودەکەی تام و بۆنێکی تایبەتی پێدەبەخشێت.
پزیشکەکە دەڵێت: ئەنزیمی برۆمیلین ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری دەکات و یارمەتی سووتاندنی چەوری کۆبۆوەی لەش دەدات.