چۆنیەتی قەرەبوکردنەوەی شلەی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

لەش وشک دەبێتەوە و ڕێژەی شلەکانی کەم دەکات، کاتێک ڕێژەیەکی تەواو ئاو و شلەمنی وەرنەگرێت بەهۆی ئارەق کردن و هەناسەدانەوە، وشک بونەوەکەش بەپێی کەمی شلەمەنیەکانەوەیە ئایا زۆرە یان کەم.

کاتێک شلەی جەستە کەم دەکات پێویستە ڕێژەیەکی تەواو ئاو یان شەربەت یان شلەمەنیەکان بخورێتەوە، هەروەها لە خواردنەوەی چا، قاوە، خواردنەوە گازی و کهولیەکان دووربکەوێتەوە، بۆئەوەی ڕێژەی وشک بوونەوەکە زیاتر نەبێت، لەکاتێکدا ئەگەر ڕێژەی وشک بوونەوەکە زۆر بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ قەرەبوکردنەوەی شلەی جەستە:

-پشوو وەرگرتنێکی تەواو.
-خواردنەوەی ئاو بەجۆرێک لە ماوەی دوو بۆ چوار کاتژمێردا دوو لیتر بخورێتەوە، بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە ١٠ کوپ لە شلەمەنی بخورێت بۆ قەرەبوکردنەوەی شلەی لەش.
-دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر.
-دوورکەوتنەوە لە جلی زیادە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا