پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنمایی دەدەن دەربارەی دوورکەوتنەوە لە هەندێک جۆری خواردن لەوەرزی زستاندا لەگەڵ ئەوەی سوودیان بۆ جەستە هەیە، بەڵام لەم وەرزەدا لەوانەیە زیانیان هەبێت.
لەوەرزی زستاندا لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە:
-شیرەمەنیەکان شیرەمەنیەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی شیردا لەوەرزی زستاندا ئەگەری توشبوون بە پەتای وەرزی و سەرمابوون زیاددەکات.
-سەوزەواتە خاوەکان
لەوەرزی زستاندا باشترە سەوزەواتەکان بە خاوی یان کاڵی نەخورێن، چونکە جەستە پێویستی بە وزەیەکی زیاترە بۆ هەرسکردنیان ، بۆ لەدەستنەدانی وزەیەکی زۆر لەکاتێکدا جەستە لەوەرزی زستاندا زیاتر پێویستی پێیەتی باشترە بە کوڵاوی بخورێن.
-کاری هەویر و خواردنە چەورەکان
ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەجەستەدا بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا کە جوڵە کەمترە بۆ سووتانی ئەو کالۆریانەی لەڕێگەی خواردنەکانەوە دەستدەکەوێت، ئەوەش مەترسی توشبوون بەچەندین نەخۆشی زیاددەکات.