هەستیاری بە كەڕوو چییە؟

پۆڵەتیك پرێس:
هەستیاری بە كەڕوو بەهۆی میكرۆبی كەڕووەوە دروست دەبێت لەچەند وەرزێكدا، كە ئەم جۆرە هەستیارییە ڕێگر ئەبێت لە بەڕێكردنی ڕۆژەكان بە ئاسایی و ئارامی.

كەڕوو جۆرێكە لە ڕووەك لە كەشێكی شێدار گەشە دەكات لە ژوورەوە یان دەرەوە، كاتێك میكرۆبەكانی كەڕوو سەرئاو دەكەوێت لە هەوادا كاردانەوەی لەسەر لوت دەبێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە هەستیاری یان ڕەبۆ.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان كەڕوو بە درێژای وەرز گەشە دەكات، ئەمەش وادەكات هەستیاری بە كەڕوو بەشێوەیەكی گشتی وەرزی نەبێت وەك هەستیارییەكانی دیكە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسانەی تووش دەبن زیاتر نیشانەیان تێدا دەردەكەوێت لە نیوەی وەرزی هاوین هەتا سەرەتای وەرزی پایز، لە كاتی توشبوون نیشانەكانی دەردەكەوێت بە تایبەتی ئەگەر لە شوێنێك بژین كە بارانێكی زۆری هەبێ.

ئەگەر دووچاری هەستیاری بە كەڕوو بویت ئەوا لەوانەیە كارلێكی هیستامین بێت، ئەویش لێكچووە لەگەڵ هەندێك جۆری دیكەی هەستیاری لە هەوادا و چەند نیشانەیەك دەردەكەون لەوانەش:
پژمین و كۆكە
خوێن تێزان
ئاو لە چاو هاتن و خوران
تەڕبوونی لوت

هەندێك جار نیشانەكانی هەستیاری بە كەڕوو لەگەڵ نیشانەكانی سەرمابوون یان ڕەبۆ تێكەڵ دەبێت هەركاتێك هەستیاریەكە بەهۆی ڕەبۆوە خراپتر بوو ئەوا نیشانەكانی ڕەبۆش قورستر دەبێت بەهۆی هەستیارییەكەوە نیشانەكانیشی:
كۆكە
قورسی هەناسەدان
تەنگە نەفەسی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا