خوشکەکەی ترەمپ براکەی بە “درۆزن” ناودەبات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامە ئەمریکیەکان کۆمەڵێک تۆماری خوشکە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەڵێت، “ترەمپ پیاوێکی بێ بەها و درۆزنە.”

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی تۆماری گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان ماریان ترەمپی خوشکی سەرۆکی ئەمریکا و ماری کچی کە لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدراوە بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا خوشکەکەی دەڵێت، “تویتەکانی ترەمپ نەفرەتی و درۆن، ئای خوایە! ئەو هەمیشە هەڵوێستی دەگۆڕێت.”

دەشڵێت، “ترەمپ هیچ کام لەو راپۆرتانە ناخوێنێتەوە کە لە وەزارەتە جیاوازەکانەوە بە دەستی دەگات.”

ماری ترەمپ خوشکەزای سەرۆکی ئەمریکا، پزیشکی دەروونییە، لەماوەی رابردوودا کتێبێکی لەژێر ناونیشانی (چۆن خێزانەكەم مەترسیدارترین پیاوی جیهانی دروستكرد) بڵاوکردەوە، کە تێیدا نوسیویەتی، “دۆناڵد ترەمپ چل و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکایە، هەر لە منداڵیەوە توانای هەڵخەڵەتاندنی کەسانی دیکە و بەکارهێنانیانی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی تێدابووە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا