پاش ئەوەی یانەی بارسا وەرزێکی خراپی بەڕێکرد و ئێستا لە کۆتایی وەرزدایە یانەکە دەیەوێت بە تەواوی خۆی نوێ بکاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش یانەکە لە ئێستاوە دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو .
ناوەڕاستی ئەم وەرزە بارسا لاپۆرتای وەک سەرۆک هەڵبژارد بۆ سەرۆکایەتی یانەکە ناوبراو بەڵێنی داوە بە پڕۆژەیەکی بەهێز بارسا بگەڕێنێتەوە سەر سکەی نازناوەکان .
ئەم وەرزە بارسا تەنیا جامی سای بەدەست هێناوە و زۆر زوو لە خوولی یانەپاڵەوان ماڵئاوایی کرد و پلەی سێهەمی لالیگای بەرکەوت .
لە یانەی چاوپێکەوتنێکدا لاپۆرتا سەرۆکی بارسا وتی بردنی جامی شا بۆ ئەم کاتە شتێکی باشە بەڵام ئێمە چاومان لەسەر هەموو نازناوەکانە لەو بارەییەوە پێویستە خۆمان نوێ بکەینەوە و دەست بکەین بەو پڕۆژەی دەمێکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت ، ئێمە ڕیزێکی زۆری یاریزانەکانمان دەگرین بەڵام بارسا لەسەرو هەموو شتێکە .
لاپۆرتا بە هەریەکە لە پیکێ و پۆسکێت و رۆبەرتۆی ووتوە مووچەکەتان کەم دەکرێتەوە گەر پێی ڕازین ئەوە بەردەوام بن لە بارسا بە پێچەوانەوە یانەیەکی دیکە بۆخۆتان بدۆزنەوە .
سەبارەت بە گریزمانیش لاپۆرتا دەیەوێت بە ئۆفەرێکی باش لاوە فەڕەنسێکە بفرۆشیت و سوود لە پارەکەی وەربگڕیت بۆ هێنانی کۆمەڵێک گرێبەستی دیکە .
لە کۆتایدا لاپۆرتا کۆتایی وەرز زۆر بڕیار دەدرێت و زۆر شت ڕوون دەبێتەوە .