زێدان وەڵامێکی توندی کۆمان دەداتەوە

کاردانەوە لەسەر یاری کلاسیکۆ بەردەوامی هەیە دواین کاردانەوەش زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدە بەرامبەر کومانی ڕاهێنەری بارسا

زێدان گووتی تازە دۆخە هەر چۆنێک بێت هیچ لە ڕاستەیە ناشارێتەوە ئێمە زۆر بەشائیستەی بووینە پاڵەوان ، ڕیاڵ مەدرید توانی هەڵی گۆڵ برەخسێنێت و سوود لەو هەلانەش وەربگرێت .

سەبارەت بەلێدانە سزاکە ووتی ئەم باسە زۆر وتراوە لەسەر من وەک خۆم پێستریش وتم کاتێک داوەر فیکەی لێنەداوە کەوایە لێدانی سزا نەبووە ، ئێمە نابێت هەموو ڕوداسوەکان بۆ داوەر بگڕێنەوە چوونکە داوەر کارتی سوری بە یاریزانەکانی ئێمەدا و ئێمە تووشی بەرکەوتنی قورس بووینەوە .

لە کۆتایدا سەبارەت بە قسەکانی کۆمان زێدان ووتی ناکرێت توانای ئێمە لەبەرچاو نەگیرێت ئێمە بەتوانای خۆمان بردومانەوە هەمووان ئەوە دەزانن ، پێویستە کۆمان کلاسیکۆ لەبیر بکات بیر لە داهاتوو بکاتەوە چوونکە ئێستا کاتی ڕکابەرییە نەک قسەکردن

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا