وەزیری دارایی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستانی واژۆ كرد

پۆڵەتیك پرێس
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی 2021ی هەرێم كردو و بەمەبەستی پەسەندكردن رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئایار، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی واژۆ كرد و بەمەبەستی پەسەندكردن رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد.

واژۆكردنی ئەو پرۆژە یاسایە دوای نەبوونی هەشت ساڵ لە بودجەی هەرێمی كوردستان دێت، كە لە ساڵی 2013 و تا 2021 هەرێم بەبێ یاسای بودجە ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا