پۆڵەتیک پرێس
بەپێی دواین ئاماری بڵاوکراوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە ١٥٤ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
زانکۆی جۆنز هۆبکینز-ی ئەمریکی دواین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای تا کاتژمێر ٧ ی ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکە، ١٥٤ ملیۆن ٣٦٧ هەزار کەس لەسەرتاسەری جیهان تووشی کۆرۆنا بوون.
ئامارەکە ئەوەش نیشاندەدات لە کۆی توشبووان تا هەمان کات و لە سەرتاسەری جیهان ٩١ ملیۆن توشبوو چاکبوونەتەوە.
زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، لە کۆی توشبووان سێ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.