پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە30ی تشرینی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14پلەى سیلیزى
سلێمانی :13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى
سۆران : 13پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19پلەى سیلیزى