کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەیە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 3-10-2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویەکان ئەگەری بروشکە باران و هەورە تریشقە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، پلەکانی گەرما/ (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە بەرزدەبێتەوە تەنها لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان نەبێ کە یەک پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی چوارشەممە، کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیا جیا و ئەگەرى بارانى مام ناوەند و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم. و هەروەها، سبەی چوارشەممە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ سێشەممە، بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک :34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:19 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 35 پلەى سیلیزى

هاوکات، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ 9.0 ملم
ڕەواندز دڵۆپ دڵۆپ
شەقلاوە دڵۆپ دڵۆپ
بارزان 1.0 ملم
حاجی ئۆمەران 0.6 ملم
هەڵەبجە 0.4 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
کانى ماسى 0.2 ملم
سۆران 5.0 ملم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا