پەروەردەی سلێمانی داوایەک ئاراستەی مامۆستایانی ناڕازی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، 75 رۆژە دەوامی خوێندگاکان راگیراوە و مەترسی لەسەر هەژمارنەکردنی خوێندنی ئەمساڵ هەیە، هاوکات ”بەزمانی گوڵ” داواش لە مامۆستایان دەکەن بگەڕێنەوە هۆڵەکان خوێندن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2023، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا، مەترسییەکانی سەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی لە سنووری پارێزگای سلێمانی باسکرد و هاوکات پشتیوانی خۆشی بۆ داواکانی مامۆستایان دەربڕی.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت رایگەیاند، “ئێمە بە زمانی گوڵ و بە زمانی شیرینل، بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن بۆ ئەوەی ساڵێکی خوێندنی خوێندکارانی سنوورەکەمان بەفیڕۆ نەچێت”.

عومەر محەمەد ئەمین لەبارەی چوونی مامۆستایانی ناڕازی بۆ بەغدا و خۆپشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر ووتی، “ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی پشتیوانی داواکاریی و داخوازییەکانی مامۆستایانین و ئێمەش وەک ئەوان لە چینی مامۆستایانین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا