قەبارەی زیانەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە جەنگدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا و ئۆکرانیا قەبارەی زیانەکانی سوپاکانیان بڵاوکردەوە کە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگ تا ڕۆژی 30ی نیسان بەریان کەوتووە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، “تێکڕای زیانەکانی ڕوسیا لە سەرەتای جەنگەوە گەیشتووەتە 23200 سەرباز، 1008 تانک، 2445 زرێپۆش، 436 تۆپخانە، 151 موشەکهاوێژ و 77 سیستمی دژە فڕۆکە”.

هاوکات، بەشێکی دیکەی زیانەکانی ڕوسیا لە جەنگەکەدا بەپێی ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا بریتییە لە، “190 فڕۆکە، 155 هێلیکۆپتەر، 1701 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 8 بەلەمی جەنگی، 76 کۆگای سوتەمەنی، 232 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چوار پلاتفۆرمی جوڵۆکی هەڵدانی مووشەکی بالستی”.

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، “تێکڕای زیانەکانی ئۆکرانیا لە جەنگدا گەیشتووەتە 143 فڕۆکە، 112 هێلیکۆپتەر، 660 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 279 سیستمی مووشەکیی دژی فڕۆکە، 2678 تانک و زرێپۆشی دیکە، 308  مووشەکهاوێژ و 2503 ئۆتۆمبێلی سەربازی”.

ڕۆژی 24ی شوبات ڕوسیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئۆکرانیا کرد و تا ئێستاش هەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا