سەرۆكایەتی هەرێم بۆچوونی لایەنەكان لەبارەی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی و بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندێكی باڵای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەرنامەی زنجیرەیەك سەردانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.

دەشڵێت، هێز و لایەنە سیاسییەكان پێشوازییان لەو هەنگاوەی نێچیرڤان بارزانی كردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیكردن لە هەنگاوەكە و پاڵپشتییان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە، نیشانداوە.

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە دیدارەكانیاندا حیزب و لایەنەكان هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان لەپێناو یەكڕیزیی ناوخۆیی و یەكهەڵوێستی و یەكگوتاریی سیاسی لە ئاست پرسە چارەنووسسازەكاندا، بە گرنگ و خەمخۆرانە وەسف كردووە.

شاندەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەردانی تەواوی حیزب و لایەنە سیاسییەكان دەكات. لەوبارەوە دڵشاد شەهاب دەڵێت، پاش كۆكردنەوەی بیروڕاكانیان، نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا