نیوەی ئەندامە شوێنگرەوەکانی پەرلەمانی عێراق چوونەپاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو تێیدا چەند ئەندامێکی نوێ وەک شوێنگرەوەی ئەندامانی دەستلەکارکێشاوەی کوتلەی سەدر سوێندی یاساییان خوارد کە نیوەیان چوونەناو کوتلە و هاوپەیمانییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانی فەتح کە ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگییە توانی 11 کورسی نوێ بەدەستبهێنێت و ئەندامە نوێیەکانیشی بریتی بوون لە، “کەریم عەلیەوی سکر، حەسەن سالم، موعین کازمی، زەینەب موسەوی، قەحتان عەدنان کامل، حەمید زاملی، ئەمەل ناسڕی، وەلید سەهلانی، عەلا شناوە، عەزیز مەیاحی، حسێن یاسری و مورتەزا ساعدی”.

لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی یاسا پێنج کورسی نوێی بەدەستهێنا کە ئەوانیش بریتی بوون لە، “تاڵب یاسری، عەلی فەیاز، ئەحمەد بەدری، ئەسعەد حەموزی و ثەنا ڕەبیعی”.

هاوپەیمانی فەتح کە ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگییە توانی 11 کورسی نوێ بەدەستبهێنێت

هاوکات هاوپەیمانی حقوق کە ئەویش هەر ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگییە توانی پێنج کورسی نوێ بۆخۆی دەستەبەربکات کە ئەوانیش بریتی بوون لە، “سعود ساعدی، جەبار کنانی، حسێن موئنس، نادیە عەبودی و موحسن عامر”.

کوتلەی نەهج الوطنی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی سێ کورسی بەدەستهێنا و ئەندامە نوێیەکانی بریتین لە “حسێن ئەسەدی، زەینەب ڕەحیم جەیاشی و مەحفوز تەمیمی”. لەهەمانکاتدا کوتلەی عەقد چوار کورسی نوێی بەدەستهێنا کە ئەوانیش بریتی بوون لە، “عەباس جەبوری، مەهدیە ئەللامی، حەیدەر حامد و سوعاد نوجێفی”.

لە دانیشتنەکەدا ئەندامانی سەربەخۆ بوونە خاوەنی 11 کورسی نوێ کە ئەوانیش بریتی بوون لە، “فاتمە حسێن موساعدی، سەعد عەواد تەوبی، حسێن حەبیب، هەیسەم زەرکانی، یاسین غەباوی، دوعا عقابی، وەفا ئەللامی، رائد حەمدان، کازم مەغسوب، دونیا شەمەری و زەحی قەیسەر”.

لایخۆیەوە بزوتنەوەی ئیمتیداد حەوت کورسی نوێی بەدەستهێنا لەژێر ناوەکانی، “فاتمە عیساوی، نور دەوحی، زیا کازم، کوفاح سودانی، سائب حجام، فاتن قەرغولی و ئەحمەد مەجید”.

نیوەی کورسییە نوێیەکان بەر چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان کەوت

ئەوانەی کە ماونەتەوە بریتین لە، (زوهەیر شەهی، ئیشراقە قانون)، (شەزا عەزاوی و نیهال جەعفەر، تەقەدوم)، (کامل عوکەیلی، قادیمون)، (سوهەیلە ساعدی، فەراتین)، (حەمەد موسەوی، مەدەنی)، (عەلی مەکسوسی، عێراقی نیشتمانی)، (فاتمە ئەبو فەیاز، نور)، (عامر عەبدولجەبار، فاوی زاخۆ)، (سارە ساڵحی، تاهر بەتات و هاتف موشعل، تەسمیم)، (هەیفا خەلیف، موحافیزون)، (هودا سەعیدی، قادیمون)، (عەدنان زەرفی و ثەنا زەجراوی، وەفا)، (کەریم ئەلسەرای، کۆمەڵەی واست).

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیرانی 2022، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق، لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە، بەمەبەستی متمانە بەخشین بەو ئەندامانەی لە شوێنی پەرلەماناتەرە دەستلەکارکێشاوەکانی ڕەوتی سەدر دانران.

لە کۆبوونەوەکەدا 64 ئەندام سوێندی یاساییان خوارد و بوونە جێگرەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی سەدر، هەرچەندە ژمارەی شوێنگرەوەکان دەبوو 72 ئەندام بن بەڵام ئەوانی دیکە ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا