پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆن لە سلێمانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان ئەنجامدەدرێت.
دەستەی نوێنەرایەتی خۆبەخشی سەرجەم بنکە و نەخۆشخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە سەرجەم کارمەندانی دانەمەزراو لە شار و شارۆچکەکانی (ئیدارەی راپەڕین، گەرمیان، هەڵەبجە، پێنجوێن، سەیدسادق) دەکەین لەگەڵمان بەشدار بن ئەوانیش لە شارەکانی خۆیانەوە هاوکاربن و هەمووان بەیەکەوە داوای مافی خۆمان بکەین”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هیچ حیزب و لایەنێک خاوەنی خۆپیشاندانەکە نییە رێگەشیان پێنادەین خاوەندارێتی بکەن، هەرکەس و لایەنێکیش توانی پشتگیری و قسەبکات لەسەر مافی کارمەندانی دانەمەزراو ئەو کەسانە ڕێزلێگیراو دەبن لای ئێمە دەستخۆشیان لێدەکەین”.
ئەوەش هاتووە، “داوا لە کارمەندانی تەندروستی دامەزراو دەکەین پشتیوان و هاوکارمان بن، چونکە ئێمە لەگەڵ ئەوان کاردەکەین و ئەرکی ئەوان کەمتر دەکەینەوە”.
دەشڵێن، “ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن تا ئەو کاتەی وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە”.