لەبارەی “هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم” حكومەتی عێراق هاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامەی الصباح ڕای تاكە كەسییەو گوزارشت، لەڕای حكومەت ناكات.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵییەو هەرێمی كوردستانیش هەرێمێكی دەستورییە و بەپێی دەستوریش پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا دیاریكراوە.

باسم عەوادی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەغدا پشتگیری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات، كە بە پێی دەستوور‌ حكومەتێكی هەڵبژێردراوی شەرعییە.

ئەمڕۆ 18ـی شوباتی 2023، رۆژنامەی “الصباح”ی عێراقی، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە لە راپرسییەكدا “خەڵك بێ هیوابوون لە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم و خوازیاری گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر راپۆرتەكەی رۆژنامە عێراقیەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەكە پشتی پێ بەستووە، هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح ) و ئەوانەی لە پشتییەوەن ، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێكی ئازاددا، قسەی خۆیان كرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەوكاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەكارهێنانی سوپا لە دژی خەڵكی كوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم و ڕای خەڵكیان دایەوە.

ئەوەشهاتووە، خەڵكی پارێزگاكانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن ، كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی پێشكەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەكانی دیكەی عێراقەوەیە ، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەكەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێك كە لە هەموو بوارەكاندا وێران و كاول بووە!

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان، خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكانە و هیچ دەسەڵاتێك توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی نییە و بە نووسینی ڕۆژنامەیەكی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە كە پارەیەكی زۆری لێ خەرج دەكرێ و كەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە !

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا