بە ڤیدیۆ..دوو یوتوبەر بە هۆکارێکی سەیر دەستگیر دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

کاربەدەستێک ڕایگەیاند، دوو کەسایەتی یوتیوب لە دورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا، دوای ئەوەی دەستگیرکران گەڕێندرانەوە بە هۆی ئەوەی ماسکی ساختەیان بەکارهێنابوو.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا وێنەی جۆش پارلەر لین و لیا سی دەردەکەوێت، کاتێک لین ماسکێکی بە بۆیە لەسەر دەم و چاوی لین دروست کردووە، ویستویانە بڕۆنە دوکانێکی بەقاڵیەوە، بەهۆی ئەوەی پێویستە ماسک ببەستی ئەوانیش ماسکیان پێ نەبووە.

ئیندۆنیزیا ڕێوشوێنی تایبەت و توندی هەیە تایبەت بە بەستنی ماسک لە شوێنە گشتیەکاندا، سەرپێچی کردن یەکەم جار بری ٧٠ دۆلاری ئەمریکی سزاکەیەتی، بەڵام بۆ کەسانی بیانی سزاکەی جیاوازەو دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

هەرچەندە لین و سی یەکەم جاریان بوو سەرپێچی بکەن، بەڵام کارەکەیان دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیەیان تورە کردو بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان دان.

هەرچەندە لین لە کەناڵی یوتوبەکەی ڤیدیۆکەی لابرد بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبۆوە، نزیەکەی ٤ ملیۆن بینەری هەبوو، دوای دوو رۆژ لین لە ئەکاونتی تایبەتی ئینستاگرامی خۆی بە زمانی ئینگلیزی داوای لێبوردنی کرد لە گرتە ڤیدیۆیەکی کورت دا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا