كازمی به‌به‌شداریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

پۆڵەتیك پرێس

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌به‌شداریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هێزە ئەمنییەکانی راسپارد، بۆ ئەوەی تەواوی هەوڵەکانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش بخەنەگەڕ.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكردوه‌ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و بە ئامادەبوونی جەمال ئێمینکی سوپاسالاری پێشمەرگە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەزگا هەواڵگریی و هێزە ئەمنییەکانی راسپارد، بۆ ئەوەی تەواوی هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بخەنەگەڕ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی لە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکان کردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەم ماوەیەدا جموجۆڵی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکان زیادیکردووە، شارەزایانی سەربازیش هۆکاری سەرەکی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا