مانچێستەریونایتد دەرگای دانەخستووە بە ڕووی ڕۆناڵدۆدا!

لە ئەگەری بەجێهێشتنی یۆڤێنتۆس لەلایەن ڕۆناڵدۆوە ئەوا یانەی مانچێستەریونایتد ئەگەرێكی كراوە دەبێت بۆ ڕۆناڵدۆ كە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی پێشووی

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی ئاگەدار كردووە كە دەیەوێت یۆۆڤێنتۆس بەجێبهێڵێت

هەروەها ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرای كرد كە مانچێستەریونایتد نزیكە لەوەی ڕۆناڵدۆ پەلكێش بكات و لە خولی ئیتاڵی دووریبخاتەوە

ڕۆژنامەكە گوتیشی شەیتانە سوورەكان دەرگایان بە ڕووی ڕۆناڵدۆدا دانەخستووە و هەموو ئەگرێك كراوەیە،چونكە بەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان ڕۆناڵدۆ و مانچێستەریونایتدا ئەمەش وا دەكات ئەركی خۆرخی مێندێز ئاسانتر بێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا