لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان داهاتووی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری ئاشكرا كرد
لە ماوەی رابردوودا ڕۆژنامەكان دەنگۆی كێشە و گیروگرفتی پۆچێتینۆ و كارگێڕی پاریسیان بڵاو كردەوە و ئاماژەیان بە ڕۆشتنی ڕاهێنەرەكە كرد،زۆر سەرچاوەش باسیان لە گەڕاندنەوەی ڕاهێنەرەكە دەكرد بۆ یانەی تۆتنهام كە لە ڕابردوودا چەندین ساڵ ڕاهێنەری ئەو یانەیە بوو
لیۆناردۆ لە لێدوانێكدا هەموو هەواڵەكانی ڕەتكردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە ساڵی داهاتووش پۆچێتینۆ ڕاهێنەری یانەكە دەبێت
هەروەها گوتی گرێبەستەكەی پۆچێتینۆ دوو ساڵی ماوە و ئێمە زۆر دڵخۆشین بە كاركردن لەگەڵ پۆچێتینۆ
شایەنی باسە هەر یەكە لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و تۆتنهام چاویان لە پۆچێتینۆ بوو،بەڵام ڕیاڵ مەدرید كارلۆ ئانچیلۆتیان كردە ڕاهێنەر و تۆتنهام لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتیدا و لە داهاتوویەكی نزیك بۆندەكە دەبێتە فەرمی