مردنی پیاوێک بەهۆی کۆمەڵێک هەنگەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک هەنگی ئەفریقی لە ویلایەتی تەکساسی شاری بریکنریدج، هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ کاتێک خەریکی بڕینەوەی گژوگیا بوو لە باخچەکەیدا، مردنەکەی واپیشان دەات بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بێت.

هەنگی ئەفریقی بە هەنگێکی بکوژ ناسراوە، ئەو پیاوەی ڕوبەڕووی پێوەدان بۆوە لەڕێگەی هەنگەکانەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستدا و تیمی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن فریای پیاوەکە نەکەوتن، بەڵام توانیان بەهۆی جلی پارێزەرەوە هاوسەرەکەی ڕزگار بکەن و لەماڵەوە بیهێنە دەرەوە.

پیاوەکانی ئاگر کوژێنەرەوە ئامۆژگاری دانیشتوانی ناوچەکەیان کرد کە ئەو ئامێرانەی ژاوەژاو دروست دەکەن ئیشی پێنەکەن، چونکە ئەم جۆرە لە هەنگ کاتێک هەست دەکەن شانەکانیان لە مەترسیدایە بەڕێژەیەکی زۆر هێرش دەکەنە سەر خەڵک، بۆیە پێویستە هیچ دەنگە دەنگێگ لەنزیک شانەکان نەکرێت.

کەسەکان گیان لەدەست دەدەن کاتێک ڕوبەڕووی هەزاران پێوەدان دەبنەوە، چونکە ئەوە ڕێژەیەکەی کوشندەیە بۆ مرۆڤ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا