وینە؛ گەورەترین شوێنەواری دێرین لە میسڕ دۆزرایەوە

 

پۆڵەتیک پرێس؛

بە ئامادەیی ژمارەیەکی زۆر لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان و بەرپرسان و باڵیۆزی وڵاتان، وەزیری شوینەوار و گەشتوگوزاری میسڕ، گەورەترین دۆزینەوەی شوێنەواری ئاشکرا کرد.

لە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەردا سێ جێگەی ئەسپەردەکردنی مردوان دۆزرایەوە، کە لە قوڵایی نێوان 10 بۆ 12 مەتردا 59 تابووتی دارینی داخراو، کە لەسەر یەک دانرابوون دۆزرانەوە.

 

خالید عەنانی وەزیری شوێنەوار وگەشتوگوزاری میسڕ، ئاماژەی بەوەداوە؛ ئەم ڕۆژە بۆ وڵاتەکەی بۆنەیەکی گرنگە، چونکە جارێکی تر بێ هاوتایی میسڕ نیشان دەدات لە سەردەمێکدا کە لەوپەڕی پیشکەوتن و فرەییدا بووە و ئەوەی لێرە هەبووە لە هیچ جێیەکی دنیا نەبووە.

 

وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوار، دەڵێت؛ ئەو تابووتانەی دۆزراونەتەوە لەوپەڕی حاڵەتی باشی پاراستنیان دۆزراونەتەوە و هێشتا ڕەنگە ڕەسەنەکانیان وەک خۆیانن و کار بۆ پاراستنی تەواوەتیشیان دەکەین .

مۆمیاکراوانی نێوە ئەم تابوتانە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی 26 م بنەماڵەی خانەدانی میسڕ، کە کائینی پەرستگەو پیاوانی دەوڵەتمەداری باڵاو کەسایەتی دیاری ناو کۆمەڵگەی ئەوکاتی میسر بوون .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا