بە وێنە..پیاوێک ١٥١ مناڵی هەیەو هێشتا زیاتری ئەوێت

پۆڵەتیک پرێس

میشێک نایاندورو، خاوەنی ١٥١ منداڵە لە ١٦ ژنی جیاواز، تا ئێستاش ئەیەوێت بەردەوام بێت لە دروست کردنی منداڵ.

بەپێی بڵاو کراوەکان میشێکی تەمەن ٦٦ ساڵ ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی ١٩٨٣ وە دەستی بەم پرۆژەیە کردووەو، دەیەوێت بەردەوام بێت تا دوا هەناسە، جەختی لەوەش کردەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیری کردن بەردەوام دەبێت و ناوەستێت تا ئەو کاتەی ئەمرێت.

میشێک دەڵێت کە دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ ژندا بکەم بۆ ئەوەی منداڵی زیاترم هەبێت تا ئەبن بە ١٠٠٠ منداڵ، ئەو جەنگاوەرە خانەنشینەی زیمبابۆی وتی کە هیچ کارێک ناکەم پیشەی سەرەکی ئەوەیە کە هاوسەرەکانی ڕازی بکات و دڵیان ڕابگرێت.

میشێک وتی لە ئێستادا خەریکی دانانی پلانی هاوسەرگیریە بۆ جاری حەڤدەیەم، پێشبینی دەکرێت ئەم زستانە ئەنجامی بدات، ئاماژە بەوەش دەکات کە هەست بەوە ناکات باری دارایی خراپ بێت و دەڵێت بەردەوام خێزان و منداڵەکانم دیاری و پارەم لێوەردەگرن، هەمیشە سودم لە گەورەیی خێزانەکەم وەرگرتووە.

سەبارەت بە دیاری کردن کاتی خەوتن و دابەش کردنی بەسەر هاوسەرەکانی دا میشێک خشتەیەکی دیاری کردووە، لانی کەم لەگەڵ چوار لە هاوسەرەکانی دەخەوێت لە یەک شەودا.

هەروەها دەڵێت کە هاوسەرەکانم زۆر دڵخۆشن بە ژیانیان، بەڵام پلانم هەیە لە داهاتوو دا ژنی گەنجتر بهێنم بۆ ئەوەی منداڵی زیاترم هەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا