ژنێک بەڕێکەوت دەبێتە خاوەنی 10 ملیۆن دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکییەک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دوای ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بەریەککەوتن بەهەڵە دەستی بەر دووگمەیەکی یانەسیب کەوت کە بووە هۆی بردنەوەی 10 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ماڵپەری “بیزنس ئینسایدەر”ی ئەمریکی ڕێکەوت بەجۆرێک لەجۆرەکانی یاری خۆی لەگەڵ خانمە ئەمریکییەکە لاکویدرا ئێدواردسدا کرد، ئێدواردس لە یەکێک لە سوپەرمارکێتەکانی شاری لۆس ئانجلۆس بوو 40 دۆلاری کردە ئامێری یانەسیبەکەوە، لەو کاتەدا کەسێکی نامۆ بەریدەکەوێت و بەهەڵە دەستی بە دووگمەی یانەسیبی 200X بەنرخی 30 دۆلار دەکەوێت، دوای ئەوە بە توڕەی دەڕوات.

دواتر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەماشای بلیتی یانەسیبەکەی دەکات بۆی دەردەکەوێت بۆتە براوەی 10 ملیۆن دۆلار، ئێدواردس لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت:”لە سەرەتادا باوەڕم نەکرد، لەکاتی شۆفێریکردندا هەر سەیری بلیتەکەم دەکرد خەریک بوو تووشی ڕوداوی هاتوچۆ ببم، دواتر ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت و چەند جارێک سەیرم کردەوە، تووشی شۆک بووم بە خۆمم دەوت شتی وا نابێت.”

باسی لەوەشکرد بەو بڕە پارەیەی بردویەتیەوە پلانی هەیە خانوویەکی نوێ بکڕێت و هەروەها رێکخراوێکی قازانجنەویست دابمەزرێنێت، جگە لەوەی ئێدواردس بوو بە براوەی ئەو یانەسیبە سوپەرمارکێتەکەش 500 هەزار دۆلاری وەرگرت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک