زووم تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا تەکنەلۆکیای پەیوەندی کردن بە ڤیدیۆ گرنگیەکی زۆری پێ دەدرێت، سەرپەرشتیارانی زووم بڕیاریان دا تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ بەرنامەکە زیاد دەکەن.

سەرپەرشتیارانی بەرنامەکە ئاماژەیان بەوەکرد تایبەتمەندی Immersive viewکە لەم دواییانەدا لە زووم زیاد کرابوو، تایبەت بوو بە کۆبوونەوە بازرگانیەکان لەسەر هێڵی ئینتەرنێت، ٢٥ کەس بە هۆی ئەو تایبەتمەندیەوە لە یەک کاتدا، دەیانتوانی لەسەر هێڵ بن، بۆ بەستنی پەیوەندی کردن بە ڤیدیۆ کۆنفرانس، هەروەها دانانی دیزاینی 3Dتاوەکو هەست بکەن لە هۆڵی کۆبوونەوەدان.

دابین کردنی تایبەتمەندی دیزاینی 3D، وادەکاتمەزاجی ئەو کەسانە باشتر بێت کە کۆبوونەوە دەکەن، قەبارەی وێنەکانیان کۆنترۆڵ دەکرێت و دەتوانرێت دیمەنیتر زیاد بکرێت، تاوەکو دوودڵ نەبیت لە باکگراوندی ئەو شوێنەەی پەیوەندی لێوە دەکەیت.

ئەو کەسەی کۆنفراسەکە دروست دەکات، ئەگەر بیەوێت لە ٢٥ کەس زیاتر بەشداری پێبکات، ئەوا دەتوانێت لەسە باکگراوندەکانی بەرنامەکە بە بچوکی ڤیدیۆکانیان دابنێت، ئەم تایبەتمەندیەش لە سەر نوێترین وەشانەکانی سیستمی MacOS-Windowsبەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا