پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات، ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ و سامسۆنگی پێدەکات.
مۆبایلی ئێم ئای سی سی10 پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێل سی دیە بەقەبارەی 6.55 ئینج و شەپۆلی120 هێرتز، تێکڕای رووناکیەکەی 402 مۆمە.
چارەسەرکەری سناپ دراگۆن870ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(5+8+16+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، بە سیستمی ئەندرۆید ڤی10 کاردەکات، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4200 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە 300 دۆلار تێپەڕ ناکات.