تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

مۆبایلی ئای کیو ئۆئۆ11 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.78 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین تووی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+13+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا