وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس لە زنجیرە سەرکەوتنەکانیدا مۆبایلی وەن پڵەس10 پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی وەن پڵەس10 پڕۆ کێشەکەی 200.5 گرامە، ئەستوریەکەی 8.6 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ تو ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئیج و دیقەی پیشاندانی1440/3216 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە.

Watch the OnePlus 10 Pro announcement here - GSMArena.com news

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا