بە ڤیدیۆ..تۆم کروز فۆتۆگرافەرێک ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

تۆم کروز سەلماندی، تەنها پاڵەوای فیلمی ئاکشن نیە، بەڵکو زۆر خێرا و زیرەک و ئازایە.

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی تۆم کروز، کە پاڵەوانی زنجیرە فیلمی میسیۆن ئیمپۆسیبڵە، فۆتۆگرافەرەکەی ڕزگار دەکات کاتێک خەریکی ڤیدیۆگرتنی میسیۆن ئیمپۆسیبڵ ٧ە، لە باکوری شاری یۆرکشایەری بەریتانیا.

وێنە گرەکە لە کاتی وێنە گرتنی دیمەنێک لەسەر پشتی شەمەندەفەرێکی جوڵاو وێنە دەگرێت هەرچەندە پشتێنی سەللامەتی بەستووە، بەڵام لە پشتەوە وا دانەنراوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، تۆم کروز توانیویەتی وێنەگرەکەو کەل وپەلەکانی بەیەکەوە ڕزگار بکات.

وێنە گرتنی دیمەنەکانی زنجیرە فیلمەکە لە ئیتاڵیا، لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە مانگی شوباتی هەمان ساڵدا بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا