دێمبڵی بارسالۆنا توڕە دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە کە یانەی یۆفانتۆس دەیەوێت گرێبەستی دێمبلێ لە هاوێندا یەکلایی بکاتەوە و ئەمەش بارسای تەواو نیگەران کردوە .

گرێبەستی دێمبڵی هاوینی داهاتوو کۆتایی پێ دێت لەگەڵ یانەی بارسالۆنا و لاوە فەڕەنسێکە دەتوانێت بێ بەرامبەر و بەشێوەیەکی ئازاد کوێی بوێت بڕوات بۆی .

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سپۆڕت بێت یانەی یۆفانتۆس چاوی کەوتوە بە بریکاری کارەکانی دێمبڵی تا ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو گفتوگۆ بکەن دەربارەی یەکلایکردنەوەی گرێبەستی دێمبڵی و بەشێوەیەکی ئازادانە بیگۆازێتەوە یۆفانتۆس ئەرینا .

پاش ئەم هەواڵە یانەی بارسالۆنا دەیەوێت گرێبەستی دێمبڵی درێژ بکاتەوە تا وەکو هاوینی 2025 بەڵام دێمبڵی داوای کردوە تا کۆتایی وەرز گفتوگۆکان بوەستێنێت لەگەڵ یانەی بارسالۆنەدا .

ئەم قسانەش نیگەرانی بارسالۆنای لێکەوتۆتەوە و هاوکات یانەی بارسا پێی وایە دێمبڵی دەیەوێت کۆتایی وەرز بەشێوەیەکی ئازادانە یانەکە جێ بهێڵێت ، بارساش ئاشکرای کردوە گەر بێتو دێمبڵی بەردوام بێت لەسەر ئەوەی گفتوگۆکان دوابکەوێت ئەوە کۆتایی ئەم وەرزە بە بڕی 50 بۆ 60 میلۆن ناوبراو دەفرۆشن .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا