بە ڤیدیۆ..ئەمازۆن بیستۆکێکی نوێ ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە چوارچێوەیەکی فراوانی کێبرکێ کردنی بیستۆکەکانی ئێرپادی ئەپڵ، کۆمپانیای ئەمازۆن بیستۆکی ئیکۆباد دروست ڕادەگەیەنێت.

تایبەتمەندیەکانی بیستۆکی ئیکۆباد

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بیستۆکە نوێیەکەی ئیکۆبادی نوێ ئەوەیە، بەرگی ئاو و خۆڵ دەگرێت تەواوی چوارچێوەی بیستۆکەکەو کرانەوەکانی وا بە بچوکی دروست کراوە پەستان ناخاتە سەر گوێیەکان، بۆۆ ئەوەی لە بیستۆکەکانی پیکسڵ باد و ئیرپاد پرۆ نەچێت، دەستکاری شێوەی دەرەوەی کراوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گوێیەکان ئەکات.

بەکارهێنەرانی بیستۆکی نوێی ئەمازۆن پشت بە ئالیکسا دەبەستن بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەنگ، لە داهاتووشدا تایبەتمەندی ئیکۆ فرەیمی بۆ زیاد دەکرێت.

تایبەتمەندیەکانی ئیکۆباد دوو هێندەی تایبەتمەندیەکانی نەوەکانی پێشووی بیستۆکە، دەتوانێت بە تەواوەتی کۆنترۆڵی دەنگە دەرەکیەکان بکات، هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی ئەو بیستۆکەوە گوێ لە دەنگی زەریا بگریت، کۆنترۆڵ کردنی دەنگی دەرەکیش لە دەستی بەکارهێنەردا دەبێت.

نەوەی دووەکمی ئیکۆباد پلاستیکێکی پێوەیە کە بە تەواوی لە گوێچەکادا ڕادەوەستێت، باتریەکی ناوەکی هەیە کە دەتوانیت ماوەی پێنج کاتژمێر بەکاری بهێنیت، دوای بارگاوی کردنەوەی باتریەکەی دەتوانیت ماوەی ١٥ کاتژمێر بەکاری بهێنیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا